پێشانگەی نیگارکێشیی شەهیدانی کیمیاباران لە سەردەشت کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i383121-پێشانگەی_نیگارکێشیی_شەهیدانی_کیمیاباران_لە_سەردەشت_کرایەوە
پێشانگایەک لە بەرهەمی شێوەکاری و نیگارکێشیی یەکێک لە هونەرمەندانی سەردەشتیی بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی یاد و بیرەوەریی 33 هەمین ساڵهاتی بۆردومانی شیمیایی ئەم شارە کرایەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 29, 2020 09:41 Asia/Tehran
  • پێشانگەی نیگارکێشیی شەهیدانی کیمیاباران لە سەردەشت کرایەوە

پێشانگایەک لە بەرهەمی شێوەکاری و نیگارکێشیی یەکێک لە هونەرمەندانی سەردەشتیی بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی یاد و بیرەوەریی 33 هەمین ساڵهاتی بۆردومانی شیمیایی ئەم شارە کرایەوە .

بەرپرسی ئێدارەی فەرهەنگ وئیرشادی ئیسلامیی سەردەشت ئەمڕۆ دوشەممە لە پەراوێزی کرانەوەی ئەم پێشانگەیە لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی دەنگوباسی ئیرنادا گوتی : لەم پێشانگەیەدا روئیا کەریم پوور هونەرمەندی سەردەشتیی ، 60 بەرهەمی خۆی خستووەتە بەر چاوی بینەران .

حەسەن حەسەن زادە گوتیشی : ئەم هونەرمەندە هەوڵی داوە ئاسەواری ئازار و ژان  و کێشە و گرفتەکانی بەرکەوتووانی شیمیایی سەردەشت لە چوارچێوەی نیگارکێشیی و شێوەکاری دا بنوێنێ .