بەرشەلۆنە میراندا دەباتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i383272-بەرشەلۆنە_میراندا_دەباتەوە
یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاندووە «خوان میراندا»ی یاریزانی یانەکەی دەباتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 02, 2020 12:56 Asia/Tehran
  • بەرشەلۆنە میراندا دەباتەوە

یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاندووە «خوان میراندا»ی یاریزانی یانەکەی دەباتەوە.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا گەڕاندنەوەی «خوان میراندا»ی یاریزانی یانەکەی  کە بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی «شاڵکە»ی ئەڵمانیا دەکرد، ڕاگەیاند.

میراندا تەمەنی ٢٠ ساڵەو لە١١ یاری «شاڵکە » دا بەشداریی کردووەو بەرشەلۆنە تا کۆتایی مانگی شەش دابووی بەیانە ئەڵمانییەکە.

پێشتر میراندا لەیانەی ریاڵ بیتیسەوە رووی لەیانەی بەرشەلۆنە کردبوو، کە بۆ تیپی دووەمی یانە کەتەلۆنییەکە یاری دەکرد.

لەئێستادا یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت سوود لەتواناکانی ئەو یاریزانە ببینێت ‌و سەری بخات بۆ ریزی پلە یەک ‌و تیپی یەکەم.