ئیبراهیمۆڤیچ گرێبەستەکەى نوێ دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i385936-ئیبراهیمۆڤیچ_گرێبەستەکەى_نوێ_دەکاتەوە
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری سویدی بە مەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی «ئەیسی میلان» گەڕایەوە ئیتاڵیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2020 13:11 Asia/Tehran
  • ئیبراهیمۆڤیچ گرێبەستەکەى نوێ دەکاتەوە

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری سویدی بە مەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی «ئەیسی میلان» گەڕایەوە ئیتاڵیا.

میدیاکانى ئیتالیا ڕایانگەیاندووە: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ یاریزانی سویدی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بە مەبەستی پەیوەندی کردن بە یانەکەی و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە رێگەی فرۆکەخانەی شاری میلانۆ گەڕایەوە ئیتاڵیا.

ئەم یاریزانە سوییدییە لە ئێستادا  خەریکە لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە و بە تەمایە واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی بکات کە ماوەیەکە هەردوولا هەوڵی  بۆ دەدەن.

زستانی رابردوو   ئیبراهیمۆڤیچ بۆ ماوەی شەش مانگ پەیوەندی بە رۆسێنەری کرد و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەشی یانەکەی ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک وەرزی دیکە.