تیپی تۆپی پێی تراکتۆری تەورێز بوو بە پاڵەوان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i385978-تیپی_تۆپی_پێی_تراکتۆری_تەورێز_بوو_بە_پاڵەوان
تیپی تۆپی پێی تراکتۆری تەورێز لە ململانێیەکی گەشکەھێن دا بە دەرەنجامی سێ بە دوو ئیستیقلالی بەزاندو بوو بە پاڵەوانی جامی لادانی تۆپی پێی ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2020 20:05 Asia/Tehran
  • تیپی تۆپی پێی تراکتۆری تەورێز بوو بە پاڵەوان

تیپی تۆپی پێی تراکتۆری تەورێز لە ململانێیەکی گەشکەھێن دا بە دەرەنجامی سێ بە دوو ئیستیقلالی بەزاندو بوو بە پاڵەوانی جامی لادانی تۆپی پێی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێرنا،تیمەکانی ئیستیقلال و تراکتۆرلە کاتژمێر ٦ و چارەکێکی ئێوارە لە وەرزشگای ئیمامی ڕەزا(ع) لە دوا ململانێی جامی لادان بەرەوڕووی یەکتر بوونەوە.

Image Caption

 

مەوعودی بونیادی فەر، سەعید عەلی نەژبدیان، سەعید قاسمی، وەحید کازمی، ئەمیر عەرەب بوراقی و مورتەزا مەنسورییان داوەرەکانی ئەم کێبەرکێیە بوون.

 

تیمی تراکتۆری تەورێز بۆ گەییشتن بە فیناڵی جامی لادان، پێشتر تیمەکانی پاس، نەوەدی ورمێ، مزی کرمان و نەوتی مەسجیدسولەیمانی لە سەر ڕێگای خۆی ھەڵگرت بوو.

Image Caption

 

تراکتۆری تەورێز لە ململانێکەی لەگەڵ تیپی ئیستیقلال دا سێ بە دوو یارییەکەی بردەوەو شکستی بە خەنیمەکەی خۆی ھێنا.
 

Image Caption