کۆنترین دەستنوسی چینی کە ھی هەزاران ساڵ لەمەبەرەو تیای دا باس لە توێکاری لەشی مرۆڤ دەکات، دۆزرایەوە
کۆنترین دەستنوس لە چین دۆزرایەوە، کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ دو هەزار و دووسەد ساڵ پێش ئێستا و باس لە توێکاری جەستەی مرۆڤ دەکات، کە لە جیهاندا کۆنترین دەسنووسی تایبەت بەو زانستە دێتە ئەژمار.
دەستنوسەکە لەناو کوخێکی دێرینی چیندا دۆزراوەتەوەو تێیدا باس لە بەش و پارچەکانی جەستەی مرۆڤ دەکات و ئەوەش لەئێستادا بووەتە کۆنترین دەستنوس لە سەرتاسەری جیهان کە باس لە زانستی تایبەت بە جەستەی مرۆڤ بکات.
توێژەران لە رێگەی تێگەییشتن لە زمانی ماوانگدوی، کە شێوەزارێکی زۆر کۆنی چینییەکانە توانیویانە تێبگەن لەو دەستنوسانە کە تێیدا باس لە توێکاری جەستەی مرۆڤ بە شێوەی یەک لە دوای یەک دەکات لەگەڵ ئەو نەخۆشیانەی دوچاری بەشەکانی جەستە دەبن.
پێش ئەوەی دەستنوسە دێرینەکەی چین بدۆزرێتەوە، شارستانییەتی یۆنانی بە کۆنترین دادەنرا تایبەت بەو دەستنوسانەی زانستی زیندەوەرزانی تیادایە کە باس لە توێکاری جەستەی مرۆڤ و بایۆلۆجیی دەکەن و لە ساڵی١٦٨ی پێش لەدایکیبونی مەسیح بە شێوەزاری جۆراوجۆری چینی نوسراونەتەوە .