شاعیرەکان هاودەنگ لەگەڵ خەڵک لە داکۆکیکردن لە وەعدەی سادقی ٣
عەلیڕەزا قەزوە لە دەوری شاعیران لەهاودڵی وخۆڕاگری نەتەوەی ئێران لە داکۆکیکردنی بەربڵاولە ئۆپراسیۆنی وەعدەی سادقی سێی قسەی کرد.
ئەم شاعیرونووسەرانە لە وتوووێژ لەگەڵ بەرنامەی " سەلام پەیامنێر"ی کەناڵی هەواڵ بە ئاماژەدان بە داکۆکیکردنی پڕشوری خەڵک لە وەعدەی سادقی سێی وتی: لە ڕۆژی ڕابردوو شایەتی دێمەنێکی تازە لە یەکێتی ویەکگرتوویی خەڵک بووین ، سێی ملیۆن کەس لە سەرانسەری ئێران یەک دەنگ ویەک دەڵ هاتنە مەیدانەوە. تەنانەت لە فەزای مەجازیش ئەو کەسایەتیانەی کە چاوەڕوانیمان نەئەکرد لە تەنیشت خەڵک وەستابوون وقسەکانیان پیشان ئەدات کە نەتەوەی ئێران تەنانەت لە ڕۆژە سەختەکاندا هاودەنگ وهاوڕین. بەڕێزقەزوە بە ئاماژەدان بە دەوری هونەرمەندان وشاعیران لەم بارەوە وتی: لەکۆی شاعیرانیش داشایەتی چالاکی بەربڵاوبووین. بۆ وێنە ، بەڕێزکەرەمدوخت لە بابولسەر شیعرێکی جوانی بۆ ئێران هۆنیوەتەوە وهەروەها بەڕێزان هیدایەتی ومیلادپوریش بەرهەمی بەباێخی خەڵق کردووە. وتیشی: شاعیران هەمووکات لە هێڵی بەرەوەی ئەم مەیدانەدابوون ، خۆیشم دوو قەسیدەم هۆنیوەتەوەکە هێشتا دەرفەتم نەبووە کە بڵاویان کەمەوە.