مامۆستا عەزیزشاڕوخ: شەجەریان مۆسیقای سونەتی ئێرانی زیندوکردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i387717-مامۆستا_عەزیزشاڕوخ_شەجەریان_مۆسیقای_سونەتی_ئێرانی_زیندوکردەوە
هونەرمەندی ناوداری مهاباتی، کۆچی دوای شەجەریان بەکۆستێکی گەورە ناو دەبات و هاوکات شەجەریان بە هۆکاری زیندوکردنەوەی مۆسیقای رەسەنی ئێران ناودەبات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2020 06:32 Asia/Tehran
  • مامۆستا عەزیزشاڕوخ: شەجەریان مۆسیقای سونەتی ئێرانی زیندوکردەوە

هونەرمەندی ناوداری مهاباتی، کۆچی دوای شەجەریان بەکۆستێکی گەورە ناو دەبات و هاوکات شەجەریان بە هۆکاری زیندوکردنەوەی مۆسیقای رەسەنی ئێران ناودەبات.

 

بە پێی راپۆرتی پی یوو کەی میدیا ، مامۆستا عەزیزشاڕوخ لەوبارەیەوە ووتوویەتی:" کۆچی  دوایی شەجەریان کۆستێکی گەورەیە، سەرەخۆشی لەتەواوی گەلی ئێران دەکەم، بەتایبەت خانەوادەکەی".

ئەوەشی وتووە:"  مامۆستا شەجەریان لە مامۆستا گەورەکانی مۆسیقاو گۆرانی مێژووی ئێرانەو لەریزی هونەرمەندانی وەک ئیرەج" حوسەینی خواجە ئەمیری" و بەنانە".

ئەوەشی وتووە:" زۆرینەی کارەکانی لەبواری مەقام بووەو مامۆستا شەجەریان توانی جارێکی تر مۆسیقاو گۆرانی رەسەنی ئێران زیندو بکاتەوە".