زۆرانبازی کرماشانی میداڵیای بۆرونزی ئۆلەمپیکی کەناراوی لاوانی جیهانی بردەوە
تشرینی دووهم 14, 2026 08:26 Asia/Tehran
زۆرانبازی لاوی کرماشانی لە ڕکابەرایەتی زۆرانی کەناراوی ئۆلەمپیکی لاوان 2026 لە داکاری سنگال توانی میدیای بۆرۆنز بباتەوە.
ڕکابەرایەتی زۆرانی کەناراوی ئۆلەمپیکی جیهان بە میوانداری شاری داکاری پێتەختی سنگال بەڕێوەچوو و تیمی هەڵبژاردەی زۆرانی کەناراوی لاوانی ئێران لەم ڕووداوە نێودەوڵەتییەدا بەشداری کرد. لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی زۆرانی ئێراندا ڕەزا جەلیلیان زۆرانبازی لێهاتووی کرماشانی لە کێشی ٨٠ کیلۆگرام چووە مەیدان و بە زۆرانێکی جوان و سەرنجڕاکێش توانی لە خەنیمەکەی بباتەوە و میداڵیای بۆرونزی ئەم ڕکابەرایەتییانە بکاتە مل.