یارییەکی بێ سەرکەوتوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i389105-یارییەکی_بێ_سەرکەوتوو
ئەڕژەنین و پاواگۆئێ لە یارییەکدا وەک یەک ھاتنەوەو بە بێ دیاری کرانی سەرکەوتوو گۆڕەپانەکەیان بەجێ ھێڵا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 13, 2020 12:23 Asia/Tehran
  • یارییەکی بێ سەرکەوتوو

ئەڕژەنین و پاواگۆئێ لە یارییەکدا وەک یەک ھاتنەوەو بە بێ دیاری کرانی سەرکەوتوو گۆڕەپانەکەیان بەجێ ھێڵا.

لە میانەی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر هەڵبژاردەی «ئەرژەنتین» لە یاریگای خۆیدا میوانداریی هەڵبژارەی «پاراگۆئێ»ی کرد و یارییەکەشیان بە گۆڵێک بۆ هەردووک لاو بەبێ سەرکەوتنی ھیچکامیان کۆتایی پێ ھێنا.

لە نیوەی یەکەمی یارییەکە و لە خولەکی ٢١ دا «ئەنخێل رۆمیرۆ» گۆڵی پێشکەوتنی بۆ هەڵبژاردەی «پاراگۆئێ» تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی  ٤١دا «نیکۆلاس گۆنزالێس» قەرەبووی کردەوەو گۆڵی بەرامبەری بۆ هەڵبژاردەی «ئەرژەنتین» تۆمارکرد.

نیوەی دووھەمی یارییەکەش ئەنجامەکە گۆڕانی بەسەردا نەهات و تەواوی هەوڵەکانی یاریزانانی هەردووک هەڵبژاردەکە بە ناکامی مایەوە و ئەنجامەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردووکلا کۆتایی هات.

دوای ئەنجامدانی ئەم یارییە «ئەرژەنتین» بوو بە پێشەنگی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوری ئەویش بە کۆکردنەوەی ٧ خاڵ لە کۆی ئەنجامدانی سێ یاریی، ئینجا «پاراگۆئێ»ش بە کۆکردنەوەی ٥ خاڵ  پلەی چوارەمی ڕیزبەندیەکەی گرتەوە.