پێداگریی AFC لەسەر فیناڵیست بوونی پێرسپۆلیس سەرباری سکاڵای ئەننەسر
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i389181-پێداگریی_afc_لەسەر_فیناڵیست_بوونی_پێرسپۆلیس_سەرباری_سکاڵای_ئەننەسر
کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بۆ جارێکی دیکە لەسەر فیناڵیست بوونی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران سەرباری سکاڵای ئەننەسری عەرەبستان جەختی کردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2020 06:40 Asia/Tehran
  • پێداگریی AFC لەسەر فیناڵیست بوونی پێرسپۆلیس سەرباری سکاڵای ئەننەسر

کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بۆ جارێکی دیکە لەسەر فیناڵیست بوونی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران سەرباری سکاڵای ئەننەسری عەرەبستان جەختی کردەوە .

ماجەرای سکاڵای یانەی ئەننەسری عەرەبستان لە پێرسپۆلیسی ئێران دوای دۆڕان لە قۆناغی پێش کۆتایی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا بووە بە یەکێک لە درێژخایەن ترین رووداوەکانی تۆپی پێی ئاسیا . ئەننەسر بە بیانووی کەڵک وەرگرتنی پێرسپۆلیس لە یاریزانی بێ مۆڵەت سکاڵای لە دژی یانە ئێرانیەکە لە لای لیژنەی تەکووزیی و ئەخلاقیی کۆنفدراسیۆنی ئاسیا بەرزکردەوە . 

ئەم سکاڵایە لە لیژنەی تەکووزیی AFC دا ڕەتکرایەوە .

یاری کۆتایی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا رۆژی 29 ی سەرماوەز لە نێوان یانەی پێرسپۆلیسی ئێران و یانەی نوێنەری رۆژھەڵاتی ئاسیا  کە ھێشتا دیاری نەکراوە لە دەوحەی قەتەر بەڕێوەدەچێ .