«ئالێکنۆ» بوو بە گەورەڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i389542-ئالێکنۆ_بوو_بە_گەورەڕاھێنی_تیپی_نیشتیمانیی_باڵەی_ئێران
«ڤلادیمیر ئالێکنۆ» بە واژۆ کردنی گرێبەستێک بە شێوەی فەرمی بوو بە گەورە ڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی باڵەی پیاوانی ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2020 08:16 Asia/Tehran
  • «ئالێکنۆ» بوو بە گەورەڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران

«ڤلادیمیر ئالێکنۆ» بە واژۆ کردنی گرێبەستێک بە شێوەی فەرمی بوو بە گەورە ڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی باڵەی پیاوانی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە پێی ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی باڵەی ئێران، گرێبەستی «ڤلادیمیر ئالێکنۆ» مەک  گەورەڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران ڕۆژی دووشەممە دوای واژۆ کرانی لە لایەن «موحەممەد ڕەھا دەواوەر زەنی» سەرۆکی فیدراسیۆنی باڵەی ئێران کرایە فەرمی.

بە پێی ئەم گرێبەستە، جڵەوکێش کردنی تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران ھەتا کۆتایی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە ئەستۆی ئەم ڕاھێنەرە ڕووسییە دەبێت.