دوای 30 ساڵ، یانەی قادیش لە یاریگای خۆیدا لە بەرشلۆنەی بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390026-دوای_30_ساڵ_یانەی_قادیش_لە_یاریگای_خۆیدا_لە_بەرشلۆنەی_بردەوە
شەوی رابردوو( شەممە لەسەر یەکشەممە) لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 12ی لالیگا، یانەی بەرشلۆنە لە ستاد ڕامۆن دی کارانزا دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراوی بەرانبەر قادیش تۆمارکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 06, 2020 05:39 Asia/Tehran
  • دوای 30 ساڵ، یانەی قادیش لە یاریگای خۆیدا لە بەرشلۆنەی بردەوە

شەوی رابردوو( شەممە لەسەر یەکشەممە) لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 12ی لالیگا، یانەی بەرشلۆنە لە ستاد ڕامۆن دی کارانزا دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراوی بەرانبەر قادیش تۆمارکرد.

لە تایمی یەکەمدا بەرشلۆنە هەوڵی دروستکردنی چڕی دەدا لە نیوە یاریگای ڕکابەردا و یانەی خانەخوێ بە هێرشی هەڵگەڕاوەی ڕێکخراو وەڵامی گوشارەکانی دەدایەوە، لە خولەکی هەشت ئەلڤارۆ خیمینێز گۆڵی پێشەنگی بۆ قادیش تۆمارکرد و ئەو تایمە بە گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا ئەستێرەکانی ڕۆناڵد کومان لە ڕووی هێرشبەریەوە دەستپێشخەرییان کرد، گووشاریان خستەسەر گۆڵی جیریمیاس لیدێسما و لە خولەکی 58 پیدرۆ ئالکالا بە هەڵە گۆڵی لەسەر یانەی خاوەن یاریگا تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لەکاتێکدا هاندەران چاوەڕوانبوون گووشارە بەردەوامەکانی مێسی و هاوەڵانی گۆڵی دووەمی لێبکەوێتەوە، بەڵام پێچەوانە ڕوویدا.