کانونی یه‌که‌م 16, 2020 14:30 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئولەمپیکی عوممان : وەرزشی ئێران لە کیشوەری ئاسیادا ھەڵکەوتەیە

سەرۆکی ئولەمپیکی عوممان لە دیدار لەگەڵ «سەیید ڕەزا ساڵحیی ئەمیری» وتی: ئێران بە داڕشتنی بەرنامەیەکی باش و ئەو توانایی و بارستاییە ناوازەیەی کە لە وەرزش دا ھەیەتی، لە ئێستادا لە ناوچەکەو ئاسیادا ھەڵکەوتەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «سەیید خالید بن حەمەد ئەلبوسەییدی» لە دیدار لەگەڵ «سەیید ڕەزا ساڵحیی ئەمیری»  سەرۆکی لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی ئێران لە پەراوێزی سی و نۆھەمین کۆگەی ئەنجومەنی ئۆلەمپیکی ئاسیا وتیشی: بە ھیواین بە سەرنجدانی پەیوەندیی ھێزمەندی بواری ڕۆشنبیریی نێوان تاران و مەسقەت واستی پەیوەندییەکان لە بواری وەرزش دا زیاتزر لە جاران پەرە بستێنێ.

ناوبراو جەختیشی کرد: بەرپا کرانی کۆبوونەوەی کارگێڕیی ئەنجومەنی ئۆلەمپیکی ئاسیا لە عوممان دەرفەتێکی باش بوو ھەتا لەگەڵ وڵاتانی دیکە وتووێژ بکەین، بە تایبەت ئێران بۆ ئەوەی بتوانین بە ھاوکاری پەیوەندییەکانمان بۆ پەرە پێ دانی وەرزش قوڵتر کەینەوە.

«سەیید ڕەزا ساڵحیی ئەمیری»سەرۆکی لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی ئێرانیش لە دیدارەکەدا وتی: بە دڵنیاییەوە میوانداری کردنی لێژنەکانی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی کیشوەری ئاسیا دەتوانێ دەستپێکێک بێت بۆ بازدانی وەرزشی ئەم وڵاتەی کە دۆست و برای ئێرانە. بە تایبەت کە پەیوەندییەکانی ئێمە بە درێژایی مێژوو لە ھەموو بوارەکاندا باش بووەو بە ھیوام بە بەڕێوەچوونی ئەم دانیشتنە لە ڕووی وەرزشیشەوە بتوانین بە تەبایی نامەیەکی چارەنووس ساز بگەین لە بارەی وەرزشەوە.

سەرپەیڤ