ویلایەتی پەرلەمانی عیراق تەواو بووە، حکومەت کاربەرێکەرەو سەرۆک کۆمار بەردەوام دەبێت
تشرینی دووهم 17, 2025 21:12 Asia/Tehran
دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند چالاکی پێنجەمین خولی پارلەمانی عێراق کۆتایی پێی هاتووە و حکومەتی عێراقیش تا پێکهێنانی حکومەتی نوێ، وەک حکومەتی کاربەڕێکەر چالاکی دەکات .
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە وەڵامی داوایەکی سەرۆک کۆماردا سەبارەت بە لێکدانەوەی ماددەی 56ی دەستور رایگه یاند: لە رۆژی دەنگدانی گشتییەوە ویلایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی پێشوو کۆتایی دێت و دەسەڵاتی لە دانانی یاساو چاودێریکردنی ئەدای دەسەڵاتی جێبەجێکردن تەواو دەبێت. لە رۆژی دەنگدانی گشتییەوە، دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی وەزیران لە دەسەڵاتی تەواوەتییەوە دەبن بە دەسەڵاتی سنوردار لە بەڕێوەبردنی کاروباری رۆژانە، کە خۆی دەبینێتەوە لە گرتنەبەری ئەو بڕیارو رێکارانەی کە نابێت دوابخرێن و گەرەنتی بەردەوامبوونی کاری دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکەن بەشێوەیەکی سیستەماتیک.