کرانەوەی پیشانگای ئاسەوارە مێژوییەکانی «کرماشان» لە ئیتالیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390474-کرانەوەی_پیشانگای_ئاسەوارە_مێژوییەکانی_کرماشان_لە_ئیتالیا
پیشانگای وێنەی ئاسەوارە مێژوییەکانی «کرماشان» لە زانکۆی « لاسا پیئێنتێسا»ی ڕۆما کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 17, 2020 16:49 Asia/Tehran
  • کرانەوەی پیشانگای ئاسەوارە مێژوییەکانی «کرماشان» لە ئیتالیا

پیشانگای وێنەی ئاسەوارە مێژوییەکانی «کرماشان» لە زانکۆی « لاسا پیئێنتێسا»ی ڕۆما کرایەوە.

«حەمید بەیات» باڵوێزی ئێران لە ئیتالیا ڕۆژی پێنج شەممە لە بارەی کرانەوەی ئەم پیشانگایە وتی: ھاوکاریی ڕۆشنبیری و کلتووریی نێوان ئێران و ئیتالیا لەو تەوەرە گرینگانەی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات پێک دێنن و ئەم پیشانگایەش ھەر لەم ئاراستەیەدا پێک ھاتووە.

«ئێنتۆنلا پۆلیملی» سەرۆکی زانکۆی  «لاسا پیئێنتێسا»ی ڕۆماش وتوویەتی: ھاوکاریی زانکۆی ڕۆما لەگەڵ ئێران بۆ ساڵانێکی دوورودرێژ بەردەوام دەبێت.

ئاسەوارە مێژووییەکانی جاددەی ھەورێشم داگری کۆشکی «فیروز ئاباد»، «زیجی مەنیژە»، «زیجی ئەنزەل»، «عیمارەتی خەسرەو»، «قەڵای مریەم» و «قەڵای یەزدگرد» بە ھۆی لایەنی ئیتالییەوە بەڵگەی لێ ھەڵدەگیردرێت.

وێنەی ئاسەوارە مێژوویی و کەوناراییەکانی پارێزگای کرماشان لەم پیشانگایەدا ھاوپەیوەندن بە چاخی ساسانییەوە.