نووسراوەکانی سەر دارودیواری فەقرەقای مەھاباد پاککرانەوە
کانونی یهکهم 20, 2020 05:08 Asia/Tehran
بەرپرسی فەرمانگەی کەلەپووری فەرھەنگیی مەھاباد گوتی : بە ھەوڵی کۆمەڵە جەماوەریەکانی ئەم شارە ، نووسراوەکانی سەر دارودیواری شوێنەواری کەونارایی فەقرەقا پاککرانەوە .
عوبەیدوڵڵا سورخابی بە ھەواڵدەریی کوردپرێسی گوت : پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکان ئەرکێکی ھەموانیە بەڵام بەداخەوە ھەندێ کەسی ناشارەزا بە نوسینی یادگاریی لەسەر شوێنەوارە مێژووییەکان ، زیانیان پێدەگەیەنن و ئەوەش ھۆگرانی کەلەپووری و شوێنەوارە مێژووییەکانی عاجز کردووە .
وتیشی : لەبەر ئەوە ژمارێک لە کۆمەڵە جەماوەرەیەکان و ھۆگرانی شوێنەوارەکان بە شێوەی خوڕسک قۆڵیان لێ ھەڵماڵی و فەقرەقایان پاککردەوە .
سەرپەیڤ