یەکەم سەرکەوتنی «غەفور» لە ھەڵبژاردەی باڵەی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390732-یەکەم_سەرکەوتنی_غەفور_لە_ھەڵبژاردەی_باڵەی_تورکیا
لژیۆنێرەکەی باڵەی ئێران حەوتەیەک دوای ئامادە بوونی لە ھەڵبژاردەی تورکیا یەکەم سەرکەوتنی خۆی تۆمار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2020 07:49 Asia/Tehran
  • یەکەم سەرکەوتنی «غەفور» لە ھەڵبژاردەی باڵەی تورکیا

لژیۆنێرەکەی باڵەی ئێران حەوتەیەک دوای ئامادە بوونی لە ھەڵبژاردەی تورکیا یەکەم سەرکەوتنی خۆی تۆمار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە و لە حەوتەی بیست و سێھەمی ھەڵبژاردەی باڵەی تورکیا، تیپی «بۆرسا سپۆر» بە دەرەنجامی سێ بە یەک «ئافیۆن یۆنتاش»ی میوانداری خۆی بەزاند.

«بۆرسا» لە سێتەکانی یەکەم و دووھەم و چوارەمی ئەم یاریەدا بە دەستخستنی ٢٥ خاڵ لە بەرامبەر ١٩، ٢٥ خاڵ لە بەرامبەر ٢٢و ھەمیسان ٢٥ خاڵ لە بەرامبەر ١٩ سەرکەوت بەڵام سێتی سێھەمی بە٢١ خاڵ لە بەرامبەر ٢٥ بە خەنیمەکەی دۆراند.

«ئەمیر غەفوور» یاریزانی ئێرانیی تیپەکە بە تێکڕایی بە ھێرش بردن و بەگری کردن و تۆپ گەیاندن ٢٧ خاڵی بۆ «بۆرسا»ی دەست خست و بوو بە سەرکەوتووترین یاریزانی مەیدانەکە لە ڕووی دەستخستنی خاڵەوە.

«غەفوور» کە حەوتەی ڕابردوو بەم تیپەوە پەیوەست بووە دوێنێ یەکەم سەرکەوتنی خۆی لە ھەڵبژاردەی باڵەی تورکیادا تۆمار کرد.