دوو ژیمناستیک کاری مەھابادی بانگێشتنی ئوردوی تیپی نیشتیمانیی «ترامپولین» کران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i391500-دوو_ژیمناستیک_کاری_مەھابادی_بانگێشتنی_ئوردوی_تیپی_نیشتیمانیی_ترامپولین_کران
سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەھاباد ڕایگەیاند: «مەتین حاجی»و « ئاریا مام عەبدوڵڵا» ژیمناستیک کارانی خەڵکی مەھاباد بانگێشتنی ئوردوی تیپی نیشتیمانیی «ترامپولین»ی تەمەندارانی ئێران کران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 11, 2021 10:02 Asia/Tehran
  • دوو ژیمناستیک کاری مەھابادی بانگێشتنی ئوردوی تیپی نیشتیمانیی «ترامپولین» کران

سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەھاباد ڕایگەیاند: «مەتین حاجی»و « ئاریا مام عەبدوڵڵا» ژیمناستیک کارانی خەڵکی مەھاباد بانگێشتنی ئوردوی تیپی نیشتیمانیی «ترامپولین»ی تەمەندارانی ئێران کران.

«قەرەنی موستەفا پوور» لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا وتی: قۆناغی یەکەمی ئوردوی خۆسازدانی تیپی نیشتیمانیی «ترامپولین»ی تەمەندارانی ئێران لە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ ھەتا ٢٦ی بەفرانبار بە شێوەی ئۆنلاین لەژێر چاودێریی ڕاھێنەرانی تیپی نیشتیمانیی ژیمناستیک بەڕێوە دەچێت.

وتیشی: لەم ئوردووەدا ئەوانەی بانگێشتن کراون لە ناوەندەکان و یان ھەر لە شارەکەی خۆیاندا لەژێر چاودێریی گەورەڕاھێنەری تیپی نیشتیمانی بە شێوەی ئۆنلاین پرۆڤەیان پێ دەکرێت و ئینجا ھاوکات و یان لە کاتێکی دیاریکراودا بەکاری دێنن.

سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەھاباد وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە مەھاباد جەمسەزری «ترامپۆلین»ی وڵاتە، وتیشی: «ترامپۆلین کاران»ی ئەم شارستانە ئەندامی نەگۆڕی تیپی نیشتیمانین و پێشینەی چەندین خولی پاڵەوانەتیی وڵاتیان لە کارنامەدا ھەیە.

«مەتین حاجی»و « ئاریا مام عەبدوڵڵا» وەرزشوانانی شیاوی شارستانی مەھاباد وەک تەنیا وەرزشوانانی پارێزگاکەیان بەشداریی  ئوردوی تیپی نیشتیمانیی «ترامپولین» دەکەن.