خانمە یاریزانەکانی تۆپی پێی کوردستان یانەی بووشێهریان بەزاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i391692-خانمە_یاریزانەکانی_تۆپی_پێی_کوردستان_یانەی_بووشێهریان_بەزاند
یانەی تۆپی پێی خانمانی وچانی کوردستان لە هەفتەی دووهەمی قۆناغی دووهەمی خولی نایاب بە ئەنجامی دوو بە سفر سارگۆڵی بووشێهریان بەزاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2021 09:19 Asia/Tehran
  • خانمە یاریزانەکانی تۆپی پێی کوردستان یانەی بووشێهریان بەزاند

یانەی تۆپی پێی خانمانی وچانی کوردستان لە هەفتەی دووهەمی قۆناغی دووهەمی خولی نایاب بە ئەنجامی دوو بە سفر سارگۆڵی بووشێهریان بەزاند.

بە  گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەفتەی دووهەمی قۆناغی دووهەمی خولی نایابی خانمانی ئێران بە کێبڕکێی وچانی کوردستان و سارگۆڵی بووشێهر درێژە درا و وەکوو خولی یەکەم یاریزانەکانی کوردستان توانیان ڕکابەرە بووشێهرییەکەی خۆیان ببەزێنن.

خانمە یاریزانەکانی تۆپی پێی کوردستان کە لە یاریی یەکەمی قۆناغی دووهەمی ئەو کێبڕکێیانە دوو خاڵیان بەرامبەر ڕکابەرە ئیلامییەکەی خۆیان لەدەست دابوو، بۆ سەقامگیر کردنی جێی خۆیان لە پلەی یەکەم پێویستیان بە سێ خالی ئەم یارییە هەبوو.

ئەو یاریزانانە بە ئەنجامی دوو بە سفر ڕکابەرە بووشێهرییەکەی خۆیانیان شکست دا و لە هەفتەی داهاتووش دەچنە کێبڕکێی شارەوانی سیرجان.