قەتەرو ئیمارات پاڵێوراوانی میوانداری کردن لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392165-قەتەرو_ئیمارات_پاڵێوراوانی_میوانداری_کردن_لە_ھەڵبژاردەی_پاڵەوانانی_ئاسیان
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا پاڵێوڕاوانی یەکجاریی میوانداری کردنی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیای ئەمساڵە زایینییەی ھەڵبژارد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2021 09:23 Asia/Tehran
  • قەتەرو ئیمارات پاڵێوراوانی میوانداری کردن لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیان

کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا پاڵێوڕاوانی یەکجاریی میوانداری کردنی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیای ئەمساڵە زایینییەی ھەڵبژارد.

بڵاوکراوەی «ڕیازییە»ی عەرەبستان ڕایگەیاند کە لێژنەی کارگێڕیی  کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، جارێکی تزر قەتەری وەک یەکەم بژاردە بۆ بەرپاکردنی کێبەرکێی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا دیاری کرد. ھەروەھا وڵاتی ئیماراتیش وەک بژاردەی دووھەم لە بەرچاو گیراوە کە ئەگەر بێتو دەوحە لە بەر ھەر ھۆیەک میوانداریی یارییەکانی پێ نەکرێت، ئەوسا ئیمارات وەکو میوانداری یارییەکان دێتە مەیدانەوە.

«ئەلوەحدە»ی ئۆردۆن،«گوا»ی ھیند،«ئیستیقلال»ی تاجیکستان، «یونایتێد سیتی»ی فیلیپین، «تامبنیز ڕۆڤێرز»ی سەنگاپوور و «ڤێتڵ»ی ڤییەتنام ئەو یانەگەلەن کە لە یەکەم ڕووداوی مێژووی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیادا بەشدار دەبن.

ئەم  کێبەرکێیانە بۆ یەکەم جار لە دە گروپ دا بەڕێوە دەچێ، پشک ھاویشتنی کێبەرکێکان ئەمڕۆ چوارشەممە بە شێوەی ئۆنلاین لە کوالالامپورەوە بەڕێوە دەچێت.

ئەم یارییانە بڕیارە لە ڕۆژی ٢٥ی خاکەلێوەی ساڵی داھاتووی کۆچیی ھەتاوی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بەڕێوە بچێت.