بەرپاکرانی کێبەرکێی وەدرەنگ کەوتووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆماری ئازەربایجان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392245-بەرپاکرانی_کێبەرکێی_وەدرەنگ_کەوتووی_ھەڵبژاردەی_تۆپی_پێی_کۆماری_ئازەربایجان
یاریی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆماری ئازەربایجان شەوی ڕابردوو شەوی ڕابردوو بە ئەنجام گرتنی یارییەکی پەکخراو بەردەوام کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2021 12:47 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی کێبەرکێی وەدرەنگ کەوتووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆماری ئازەربایجان

یاریی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆماری ئازەربایجان شەوی ڕابردوو شەوی ڕابردوو بە ئەنجام گرتنی یارییەکی پەکخراو بەردەوام کرا.

لە یارییە وەدرەنگ کەوتووەکەی حەوتەی پێنجەم، تیپی تۆپی پێی «قەرەباغ» بە دەرەنجامی پڕ گۆڵی چوار بە سیفر لە تیپی «سەبائیل»ی بردەوە.

لەم یارییەدا «پەیمان کەشاوەرز» بەرگریکاریی ئێرانی بە تەواوی لە پێکھاتەی تپی ێسەبائیل»دا بوو بەڵام «بەختیار ڕەحمانی» ھافبەکەکەی ئێران دیار نەبوو.

لە خشتەی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆماری ئازەربایجان ، تیپی «قەرەباغ» بە ٢٨ خاڵ بوو بە ڕاژووری یارییەکانی گرتەوەو تیپەکانی «نەفتچی» کە «سامان نەریمان جەھان» ی ھافبکەی ئێرانیی لەگەڵدا بوو، بە ٢٧ خاڵەوە لە ڕیزی دووھەم دا وەستاو و «زیرە»ش بە ٢٣ خاڵ پلیەی سێھەمی مسۆگەر کرد.

لە خشتەی گۆڵکارانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆماری ئازەربایجان دا «عەلی قوربانی» ھێرشبەری ئێرانیی تیپی «قائیت» بە ٦ گۆڵەوە ڕیزی چوارەمی بەد خۆی تەرخان دا.