کوردستان بوو بە میوانداری تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی نابیسایان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392979-کوردستان_بوو_بە_میوانداری_تیپی_نیشتیمانیی_زۆرانی_فەرەنگیی_نابیسایان
بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: ئەم پارێزگایە بۆ ماوەی دە ڕۆژ میوانداری ئوردووی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی لاوان و تەمەندارانی نابیسای وڵات دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 16, 2021 10:53 Asia/Tehran
  • کوردستان بوو بە میوانداری تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی نابیسایان

بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: ئەم پارێزگایە بۆ ماوەی دە ڕۆژ میوانداری ئوردووی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی لاوان و تەمەندارانی نابیسای وڵات دەبێت.

«حامید جولایی» ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: یەکەم قۆناغی ئوردووی خۆسازدان و ھەڵبژاردەی تیپی نیشتیمانیی  زۆرانی فەرەنگیی نابیسایانی وڵات لە ئاستی لاوان و تەمەنداران بە بەشداریی ٢٩ زۆرانباز لە تەمەنی لاوان و تەمەنداران لە یانەی زۆرانی کۆبینای « ٢٢ی گوڵان»ی شاری سنە دەست پێ دەکات و ھەتا ڕۆژی دەھەمی ڕەشەمە بەردەوام دەبێت.

وتیشی: ئوردوی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی لاوان و تەمەندارانی نابیسای وڵات بە مەبەستی خۆسازدان بۆ بەشداری لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی نابیسایانی جیھان کە بە میواندارەتیی تورکیا بەڕێوە دەچێت، لە سنەدا باروبنەی دەخات.

«جولایی» وتیشی: ئەم وەرزشوانانە بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە ڕەھەندە  تەکنیکییەکانیان ورد دەبنەوەو پرۆڤەکانیان بۆ خۆسازدان ئەنجام دەدەن و لە کۆتایی دوایین قۆناغی ئوردووی تیپەکەش، کەسانی ھەڵبژێردراو ڕەوانەی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھان لە تورکیا دەکرێن.

ئەندامانی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی لاوان و تەمەندارانی ئێران خۆی بۆ بەشداری لە کێبەرکێی ٢٠٢١ی پاڵەوانەتیی جیھان کە لە نۆھەمەوە ھەتا پانزەی جۆزەردانی ساڵی داھاتوو بە میواندارەتیی تورکیا بەڕێوە دەچێت، ئامادە دەکەن.