وەرزشوانی تیپی نیشتیمانیی ئێران، بوو بە جێگری پاڵەوانی کێبەرکێکانی «پاراکەوان»ی ئیمارات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393391-وەرزشوانی_تیپی_نیشتیمانیی_ئێران_بوو_بە_جێگری_پاڵەوانی_کێبەرکێکانی_پاراکەوان_ی_ئیمارات
«زەھرا نیعمەتی» وەرزشوانی تیپی نیشتیمانیی «پاراکەوان»ی ئێران میدالیای زیوی کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی ئیماراتی بەخۆی تەرخان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2021 13:25 Asia/Tehran
  • وەرزشوانی تیپی نیشتیمانیی ئێران، بوو بە جێگری پاڵەوانی کێبەرکێکانی «پاراکەوان»ی ئیمارات

«زەھرا نیعمەتی» وەرزشوانی تیپی نیشتیمانیی «پاراکەوان»ی ئێران میدالیای زیوی کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی ئیماراتی بەخۆی تەرخان دا.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «زەھرا نیعمەتی» کەوانداری ئێران لە حەوتەمین خولی کێبەرکێکانی پاراتیرھاویشتنی ئیمارات و لە فیناڵی یارییەکان دا بە دەرەنجامی ٦ بە ٢ لە بەرامبەر کەواندارەکەی تورکیادا دۆڕاو بوو بە جێگری پاڵەوان و بە وەرگرتنی میدالیای زیوی کێبەرکێکان بەسەندەی کرد.
 ناوبراو بەرلەمەش بە سەرکەوتن لە بەرامبەر کەماندانی ھیندی و ئۆکرانیایی گەییشتبووە قۆناغی کۆتایی یارییەکان.
نیعمەتی کە میدالیای یارییەکانی پارائولەمپیکی لەندەن و ڕیۆی لە کارنامەدایە، بە نیازە لە کێبەرکێکانی جیھانیی فەرەنسا بۆ دووھەمین جار لە یارییەکانی پارائولەمپیک و ئۆلەمپیک دا بەشداری بکات.
نیعمەتی لە خولی ڕابردووی ئەم یارییانەدا کە لە ڕیۆ بەرپا کرا لە ئۆلەمپیک دا توانی بچێتە ڕیزی ھەشت کەسە ھەڵکەوتەکەوەو لە پارائۆلەمپیکیش دا میدالیای زێڕ مسۆگەر بکات.
ناوبراو یەکەم وەرزشوانی ئاسیایی و سیانزەھەمین وەرزشوانی جیھانە کە ھاوکات ئەم دوو تۆڕنۆمێنتە تاقی دەکاتەوە.