فێدراسیۆنی جۆدۆی ئێران ھەڵپەساردنی لەسەر ھەڵگیرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393520-فێدراسیۆنی_جۆدۆی_ئێران_ھەڵپەساردنی_لەسەر_ھەڵگیرا
فێدراسیۆنی جۆدۆی ئێران لە دیوانی داوەریی وەرزش ، ھەڵپەساردنی لەسەر ھەڵگیرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 01, 2021 19:00 Asia/Tehran
  • فێدراسیۆنی جۆدۆی ئێران ھەڵپەساردنی لەسەر ھەڵگیرا

فێدراسیۆنی جۆدۆی ئێران لە دیوانی داوەریی وەرزش ، ھەڵپەساردنی لەسەر ھەڵگیرا.

بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، فێدراسیۆنی جۆدۆی ئێران  نزیکەی 20 مانگ لەمەوبەر دوای ھەندێ رووداو لە پێشبڕکێ جیھانیەکانی تۆکیۆ لە لایەن فێدراسیۆنی جیھانیی ئەم وەرزشەوە ھەڵپەسێردرابوو . 

دوای ئەوە فێدراسیۆنی جۆدۆی ئێران سکاڵای خۆی بردە لای دادگای داوەریی وەرزش و کۆبوونەوەیەک لە سویس بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئێران و فێدراسیۆنی جیھانیی بەڕێوەچوو . 

سەرنجام دادگای  CAS  دوای چەندین مانگ لێکدانەوە ، دەنگی دواجاری خۆی ئەمڕۆ دوشەممە نارد و بە پێی ئەوە بە فەرمی  فێدراسیۆنی جۆدۆی ئێران ھەڵەسێردرانی لەسەر ھەڵگیرا .