پێشبڕکێکانی زۆران جامی مێتئۆ پلیکۆنێ ی ئیتاڵیا ، عەلیڕەزا کەریمی بوو بە جێگری پاڵەوان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393738-پێشبڕکێکانی_زۆران_جامی_مێتئۆ_پلیکۆنێ_ی_ئیتاڵیا_عەلیڕەزا_کەریمی_بوو_بە_جێگری_پاڵەوان
عەلیڕەزا کەریمی زۆرانگری لقی ئازادی کێشی 97 کیلۆی ئێران بوو بە جێگری پاڵەوانەتیی پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی زۆرانی جامی مێتئۆ پلیکۆنێ ی ئیتاڵیا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 07, 2021 04:29 Asia/Tehran
  • پێشبڕکێکانی زۆران جامی مێتئۆ پلیکۆنێ ی ئیتاڵیا ، عەلیڕەزا کەریمی بوو بە جێگری پاڵەوان

عەلیڕەزا کەریمی زۆرانگری لقی ئازادی کێشی 97 کیلۆی ئێران بوو بە جێگری پاڵەوانەتیی پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی زۆرانی جامی مێتئۆ پلیکۆنێ ی ئیتاڵیا .

عەلیڕەزا کەریمی لە  پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی زۆرانی جامی  مێتئۆ پلیکۆنێ ی ئیتاڵیا ، بە شکستی ھێنان لە پێشبڕکێی فیناڵ دا مەدالیای زیوی ئەم پێشبڕکێیانەی کردەمل . 

پێشبڕکێکانی کێشی 97 کیلۆ رۆژی شەممە بەڕێوەچوو . 

 پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی زۆرانی جامی  مێتئۆ پلیکۆنێ ی ئیتاڵیا لە رۆژی شەممەوە لە ناوچەی لێواریی ئۆستیا لە نزیک رۆمای پێتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێ و ئەمڕۆ یەکشەممە کۆتایی دێت . .

لەم پێشبڕکێیانەدا زۆرانگرانی وڵاتانی ئێران ، روسیا ، ئەمریکا ، تورکیا ، ھیندستان ، کازاخستان ، کۆماری ئازەربایجان ، میسر ، جۆرجیا و ئیتاڵیا بەشدارییان ھەیە .