زۆران بازانی ئێرانی لە جامی دانکلۆفی بۆلگاربا بوونە خاوەنی میداڵیای ئاڵتون
عەلی ئەرسەلان وحەمید ڕەزا زەرین پەیکەر زۆران بازانی فەڕەنگی وئازادی ئێرانی ئامادەبوو لە پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی زۆرانی جامی دانکلۆف ونیکولای پێترۆفی بۆلگاریا، بە بردنەوە لە بەرامبەر خەنیمەکانیان میداڵیای زێڕیان بەدەس هێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی شەوی هەینی ئیرنا، لە کێشی ٧٢ کیلوگرامی زۆرانی فەرەنگی ، عەلی ئەرسەلان دوای حەسانەوە لە خولی یەکەم لە خولی دوهەم لە بەرامبەر عەبدولسامیت باشار لە تورکیا بە ئەنجامی هەشت بەسەر سفر سەرکەوت .
ناوبراو لە خولی دوایی ولە قۆناخی نێوە کۆتایی لەگەڵ براوەی زورانگرتن لە گەڵ ماکسیموویچ لە سربستان، زۆرانەکەی بردەوە ڕیگای بردە یاری فیناڵ.
بە ئامادە نەبوونی میلیان شوئاب لە ئاڵمانیا لە یاری فیناڵ، ئەرسەلان بووبە خاوەنی میداڵیای زێڕ.
لە کێشی ٧٩ کیلۆی زۆرانی ئازادیش حەمید ڕەزا زەرین پەیکەر دوای پشودان لە خولی یەکەم لە خولی دوهەم لەبەرامبەر عەبدولکادیر ئابدیگابار لە قەزاقستان بە ئەنجامی پێنج بەسەر سفر سەرکەوت وڕێگای بردە قۆناخی نێوە کۆتایی .
ناوبراو لەم قۆناخەدا لە بولات ساکایوف لە قەزاقستان بە ئەنجامی شەش بە یەکی بردەوە وڕیگای بردە فیناڵ.
ناوبراو لەم پێشبڕکێیەدا لەبەرامبەر خەنێمێک لە وڵاتی تورکیا بە ئەنجامی نۆ بە سفر سەرکەوت ومیداڵیای زێڕی بە دەسھێنا.