ناڕەزامەندی دەربڕینی پەرەستارە ژاپۆنییەکان لەمەڕ داخوازییەکەی لێژنەی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i396092-ناڕەزامەندی_دەربڕینی_پەرەستارە_ژاپۆنییەکان_لەمەڕ_داخوازییەکەی_لێژنەی_ئۆلەمپیکی_تۆکیۆ
پەرەستارانی ژاپۆنی بەرامبەر بە داخوازیی لێژنەی بەرپاکردنی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بۆ بەکار ھێنانی ٥٠٠ پەرەستار لەو یارییانەدا ناڕەزامەندییان دەریڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 04, 2021 12:08 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندی دەربڕینی پەرەستارە ژاپۆنییەکان لەمەڕ داخوازییەکەی لێژنەی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ

پەرەستارانی ژاپۆنی بەرامبەر بە داخوازیی لێژنەی بەرپاکردنی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بۆ بەکار ھێنانی ٥٠٠ پەرەستار لەو یارییانەدا ناڕەزامەندییان دەریڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، پەرەستارانی ژاپۆنی ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند: ئەم داخوازییە لەگەڵ ھەل و مەرجی نائاسایی کۆرۆنا لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە ناگونجێ.

بە قسەی پەرەستارانی ناڕازیی ژاپۆنی ئامادە نەبوونی تەنانەت یەک پەرەستاریش لە نەخۆشخانەکاندا دەرەنجامێکی نالەباری لێ دەکەوێتەوەو کادێرەکانی داوودەرمان دەبێ لە سەر نەخۆش و ناوەندەکانی چارەسەری چڕ ببنەوە.

یارییەکانی ئۆلەمپیکی ھاوینەی تۆکیۆ بڕیار وا بوو لە ٢٣ ھەتا ٢٨ی مانگی ئوتی ساڵی ڕابردوو بەڕێوە بچێت، بەڵام لە بەر تەشەنای جیھانیی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم یارییانە کەوتە ھاوینی ئەمساڵ.