پێرسپۆلیس بوو بە سێھەمین تیپی تۆپی پێی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i396873-پێرسپۆلیس_بوو_بە_سێھەمین_تیپی_تۆپی_پێی_ئاسیا
یانەی «پێرسپۆلیس»ی ئێران لە تازەترین ڕیزبەندیی یانەکانی جیھان بوو بە سێھەمین تیپی ھەڵکەوتەی ئاسیاو «ئیستیقلال» بەجێ ما
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 25, 2021 11:14 Asia/Tehran
  • پێرسپۆلیس بوو بە سێھەمین تیپی تۆپی پێی ئاسیا

یانەی «پێرسپۆلیس»ی ئێران لە تازەترین ڕیزبەندیی یانەکانی جیھان بوو بە سێھەمین تیپی ھەڵکەوتەی ئاسیاو «ئیستیقلال» بەجێ ما

بە پێی ئەم ھەواڵە، تازەترین ڕیزبەندیی یانەکانی تۆپی پێی جیھان ڕاگەیەندراوەو بە گوێرەیەوە تیپی پێرسپۆلیس لە ڕیزبەندیی ئاسیادا بە دووپلە سەرکەوتن گەییشتووەتە پلەی سێھەمی بەژی کۆنی ئاسیا.

شاگردەکانی «یەحیا گوڵ موحەممەدی» وەک باشترین یانەی ئێران مانەوەو لە ڕیزبەندیی جیھانی دا بە پلەیەک دابەزین لە چاو حەوتەی ڕابردوو لە ڕیزی ٩٨ی جیھاندا گیرسایەوەو یانەی «ئیستیقلال»یش لە ڕیزی دووھەمی ئێران و پلەی ١٣ی ئاسیادا مایەوە.

شاگردەکانی «مەجیدی» لە ڕیزبەندیی جیھانی دا بە دوو پلە دابەزین لە ڕیزی ٢٣٣ دا گیرسایەوە. تیپەکانی «سپاھان» ، «تراکتۆر» و «فولاد» بە ڕیز بوون بە تیپەکانی سێھەم ھەتا پێنجەمی ئێران. لە ئاسیاش دا بە ڕیز لە پلەی ١٧ و ٣٤و ٤٨ دا ماونەتەوە.