ئۆلەمپیک ،،، ئێران بۆ پلەی دەھەمی ڕیزبەندیی جیھانیی باڵە ھەڵکشا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399046-ئۆلەمپیک_ئێران_بۆ_پلەی_دەھەمی_ڕیزبەندیی_جیھانیی_باڵە_ھەڵکشا
تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران دوای مسۆگەر کردنی دووھەمین سەرکەوتنی خۆی لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ بۆ پلەی دەھەمی ڕیزبەندیی جیھانیی باڵە ھەڵکشا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 27, 2021 05:41 Asia/Tehran
  • ئۆلەمپیک ،،، ئێران بۆ پلەی دەھەمی ڕیزبەندیی جیھانیی باڵە ھەڵکشا

تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران دوای مسۆگەر کردنی دووھەمین سەرکەوتنی خۆی لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ بۆ پلەی دەھەمی ڕیزبەندیی جیھانیی باڵە ھەڵکشا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران یارییەکانی ئۆلەمپیکی بە دوو سەرکەوتن بەسەر پۆڵۆنیاو ڤەنرۆئیلا دەست پێ کردووە. سەرکەوتن بە سەر ڤەنزۆئیلا چوار خاڵی لە ڕیزبەندیی جیھانی دا بۆ ئێران مسۆگەر کرد. 

ئێران لە ئێستادا بە ٢٦٥ خاڵ پلەیەکی دیکە لەم ڕیزبەندییەدا ھەڵکشاوەو لە سەکۆی دەھەمی جیھاندا وەستاوە. شاگردەکانی «ڤلادیمیر ئالێکنۆ» لە ئاستی ئاسیاش دا ھەر باشترین جێ و شوێنیان ھەیە.

لەم ڕیزبەندییەدا برازیل ، پۆڵۆنیا و ڕووسیا یەکەم ھەتا سێھەمیان بە خۆیان تەرخان داوە.