وەرزشوانانی ئیسکیی ئێران لە تورکیا چوار میدالیایان بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i403808-وەرزشوانانی_ئیسکیی_ئێران_لە_تورکیا_چوار_میدالیایان_بردەوە
وەرزشوانانی ئێرانیی توانییان لە یەکەم ڕۆژی کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی ئیسکی لە تورکیا چوار میدالیا ببەنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2021 10:18 Asia/Tehran
  • وەرزشوانانی ئیسکیی ئێران لە تورکیا چوار میدالیایان بردەوە

وەرزشوانانی ئێرانیی توانییان لە یەکەم ڕۆژی کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی ئیسکی لە تورکیا چوار میدالیا ببەنەوە.

 لە یەکەم ڕۆژی کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی ئیسکی لە تورکیا کە بە میوانداریی پیستی ئیسکیی «پالان دوکێن»ی ئەرزەڕوومی تورکیا بەرپا کراوە، لە بەشی پێچاوپێچی بچوکی ئافرەتان «عاتیفە ئەحمەدی» و «فروغ عەبباسی» توانییان بە ڕیز پلەی دووھەم و سێھەمیان دەست کەوێت. لەم بەشەدا ئیسکی بازێکی تورکیایی ناسناوی پاڵەوانەتیی بەخۆی تەرخان دا.

لە بەشی پێچاوپێچای بچوکی پیاوانیش دا «حسەین ساوە شمشەکی» بوو بە پاڵەوان و «نیما بەھیا» دوای ئیسکی بازێکی وڵاتی میواندار پلەی سێھەمی بە خۆی تەرخان دا.

خولی یەکەمی کێبەرکێکانی ڕۆژی یەکەمی پێچاوپێچیی بچوک دوێنێ سێ شەممە دەستی پێکراو لە بەر دۆخی نالەباری کەش و ھیەوا ئرێژەی کێبەرکێکە و خولی دووھەمی کەوتە ئەمڕۆ.