سەرلەشکر عەبدوڵڵاهی: با تواناکانی بەسیج، لەسەر ئێرانێکی بەهێزتر، چڕبکرێنەوە
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا وتی: هێزە چەکدارەکان هاوکاری و کاری پێکەوەیی کردن لەگەڵ توانا جەماوەرییەکان، بەتایبەت بەسیج لە ئیلزاماتی بەهێزکرانی توانای بەرگریی و بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی هەمەلایەنەی وڵات دەزانن.
لە پەیامی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا بەبۆنەی حەفتەی بەسیجدا هاتووە:
پێنجەمی سەرماوەز ساڵوەگەڕی پێکهاتنی بەسیجی موستەزعەفین بە فەرمانی مێژوویی حەزرەتی ئیمام خومەینی (ڕە) لەساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی ڕێکەوتی ١٩٧٩، وەبیرهێنەرەوەی پەیوەندی قووڵی ئێمان، بەئاگابوون، هەست بە بەرپرسایەتی کردن و ئامادەبوونی ڕێکخراوی خەڵک بۆ پاراستنی سەربەخۆیی، ئاسایش و سەربەرزیی ئێرانی ئیسلامییە.
بەسیج لەچەند دەیەی ڕابردوودا، بەدەر لە دامەزراوەیەکی ڕێکخراو، بووە بە هێمایەکی بڕوابەخۆبوونی نەتەوەیی، ئامادەبوونی بەرپرسانەی خەڵک و متمانەکردن بە تواناو پتانسێلە جەماوەرییەکان و لە وارەکانی بەرەڤانی لە نیشتمان، بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان، سڕینەوەو نەهێشتنی کەم داهاتی و هەژاریی، سازندەیی و بنیات نانەوەو بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی وڵات و بەرزکردنەوەی هێزی پێش پێ گرانەی ئێرانی ئیسلامی، ڕۆڵی گێڕاوەو حەماسەتی خوڵقاندووە.
ئەزموونی مێژوویی پیشانی داوە کە هێزمەندیی پاوەجێی وڵات تەنیا گرێدراو بە ئیمکانات و توانا ماددییەکان نییە، بەڵکوو یەکڕیزیی نەتەوەیی، متمانەی گشتی، ئامادەیی کۆمەڵایەتی و ئیرادەی بەکۆمەڵ بۆ نموونە ئەوەی لە ماوەی زیاتر لە هەشت مانگی ڕابردوو لە دەسپێکی شەڕی سەپێندراوی ڕەمەزان و جەنایەتی تیرۆریستیی و زاڵمانەو دەسدرێژکارانەی ئەمریکی-زایۆنیستی هەتا بەمڕۆ لە مەیدانەکانی ئامادەبوونی جەماوەری مەبعوس بوو بۆ پشتگریی لە هێزە چەکدارەکان و سەندنەوەی تۆڵەی خوێنی ئیمامی شەهیدی شۆڕش، پێشهات؛ لە گرینگترین هۆکارەکانی دەسەڵات و ئاسایشی نیشتمانی بەئەژمار دێن؛ و بەسیج وەک یەکێ لە هێما بەرچاوەکانی ئەو توانایە، ئاڵقەی پەیوەندیی نێوان توانای بەرگریی وڵات و سەرمایەی کۆمەڵایەتیی ئۆممەتە.
لەهەلومەرجی ئاڵۆزکاوی ناوچەیی و جیهانی و لە بەرەڕووبوونەوەی هەڕەشەو گوڕەشەی جۆراوجۆر، بەهێزکرانی ئامادەیی نەتەوەیی، بەرزکردنەوەی ئاستی زانست و لێهاتوویی، پەرەپێدانی توانای زانستی و تەکنیکی، پتەوکردنی یەکێتی و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگەگرتنی کۆمەڵایەتی، پێویستییەکی بنچینەییە، و بەسیج بە پاڵپشتیی ناسنامەی جەماوەری و توانای بەرفراوانی خۆی لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئاگاداریی گشتی، بەهێزکردنی هاودەنگیی کۆمەڵایەتی، پاڵپشتی لە پێشکەوتنی وڵات و پاراستنی ئاسایشی پاوەجێ، هەڵگری بەرپرسایەتیی و رۆڵێکی گرینگی مێژووییە. لە پەیامی وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان بەبۆنەی حەفتەی بەسیجیشدا هاتووە: ئەزموونی شەڕەکانی ئەم دواییەش جارێکی دیکە گرینگیی ستراتژیکی بەسیج لە ڕوانگەکانی ئیمام خومەینی(رە) و قائیدی شەهید ئیمام سەید عەلی خامنەیی(قدس اللە نفسە زکیە)ی پیشان داو ئامادەبوونی هێزە جەماوەرییەکان و پەیوەندیی دانەبڕاویان لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی لە پاراستنی سەربەخۆیی، ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی وڵات ئاشکرا کرد. بەسیجییەکان بەئامادەبوونی ئاگادارانەو بەرپرسیارانە لە پاڵ بەرەڤانیکارانی نیشتمان، دەریخست کە دەسەڵاتی بەرگریی ئێران تەنیا پشت بەستوو بە کەرەستەو توانا سەربازییەکان نییە، بەڵکوو ئیمان، بەئاگابوون و ئامادەیی خەڵکیش لە بنەما سەرەکییەکانی هێزمەندیی و توانای پێش پێ گرانەی وڵات بەئەژمار دێت.