قەتەر بوو بە میوانداری پلەی ئافی ئاسیا لەگەڵ ئەمریکای باشوور
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i405457-قەتەر_بوو_بە_میوانداری_پلەی_ئافی_ئاسیا_لەگەڵ_ئەمریکای_باشوور
فیفا ڕایگەیاند: یاری پلەی ئافی نوێنەری ئاسیا و ئەمریکای باشوور بۆ هەڵکشان بۆ جامی جیهانی لە وڵاتی قەتەر، میوانداری ئەم خولەی یاریەکان بەڕێوە دەچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 16, 2022 10:14 Asia/Tehran
  • قەتەر بوو بە میوانداری پلەی ئافی ئاسیا لەگەڵ ئەمریکای باشوور

فیفا ڕایگەیاند: یاری پلەی ئافی نوێنەری ئاسیا و ئەمریکای باشوور بۆ هەڵکشان بۆ جامی جیهانی لە وڵاتی قەتەر، میوانداری ئەم خولەی یاریەکان بەڕێوە دەچێت.

فیفا هەروەها ڕایگەیاند: نوێنەری ئاسیا بۆ هەڵکشانی بۆ مۆندیاڵی قەتەر دەبێ ڕووبەڕووی ھەڵبژاردەی سەرکەوتووی ئەمریکای باشووری بێتەوە،ئەم یارییە بە میوانداریەتی قەتەر بەڕێوە دەچێت تا سیمای یەکێکی دیکە لە تیپەکانی بەشداری ئەم خولەی یارییەکان دەرکەوێت.

 لە گرووپی A ئاسیا ھەڵبژاردەی ئێران بە ٢٢ و کۆریای باشوور بە ٢٠ خاڵ یەکەم و دووهەمن و هەڵکشانی خۆیانیان بۆ مۆندیاڵی قەتەر مسۆگەر کردووە بەڵام لە گرووپی عەرەبستان، ژاپۆن و ئۆسترالیا بە ١٩،١٨ و ١٥ خاڵ دەبێ بەختی خۆیان لە یاریەکانی داهاتوودا بە تاقیبکەەنوە.

 لە خشتەی ئەمریکای باشووریش ھەڵبژاردەکانی بەرازیل،ئارژانتین، ئیکوادۆر،ئۆرۆگوا، پێرو و شیلی ڕیزبەندیی یەکەم تا شەشەمیان بە خۆیان تەرخان داوە.