ئافرەتانی بەلەمەوانی ئێرانی میدالیای زیوو برۆنزی پاڵەوانەتیی ئاسیایان بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i406428-ئافرەتانی_بەلەمەوانی_ئێرانی_میدالیای_زیوو_برۆنزی_پاڵەوانەتیی_ئاسیایان_بردەوە
ئافرەتانی بەلەمەوانی ئێرانی میدالیای زیوو برۆنزی ململانێی «ئیسلالوم»ی پاڵەوانەتیی ژێر ٢٣ ساڵی ئاسیایان بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 22, 2022 13:21 Asia/Tehran
  • ئافرەتانی بەلەمەوانی ئێرانی میدالیای زیوو برۆنزی پاڵەوانەتیی ئاسیایان بردەوە

ئافرەتانی بەلەمەوانی ئێرانی میدالیای زیوو برۆنزی ململانێی «ئیسلالوم»ی پاڵەوانەتیی ژێر ٢٣ ساڵی ئاسیایان بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «نیروانا ئەسەد بەیگی» و «موحەدیسە ئەسەدبەیگی» بە ڕیز میدالیای زیوو برۆنزی کێبەرکێکانی «ئیسلالوم»ی پاڵەوانەتیی ژێر ٢٣ ساڵی ئاسیایان بردەوە.

کێبەرکێکانی «ئیسلالوم»ی پاڵەوانەتیی ژێر ٢٣ ساڵی ئاسیا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ڕۆژانی ٢٩ی ڕەشەمەو یەکەمی خاکەلێوە لە پاتایا دا بەرپا کرا کە سێ بەلەمسواری ئێرانیش لەو کێبەرکێیانەدا بەشدار بوون.

لە بواری «کانو ئیسلالوم»ی ژێر ٢٣ ساڵی پیاوانیش «موحەممەد مەھدەوی نیا» کەوتە ڕیزی چوارەمەوە

تیپی ئێران بە دەستخستنی میدالیایەکی زیوو برۆنزێک کاری خۆی لە کێبەرکێکانی «ئیسلالوم»ی پاڵەوانەتیی ژێر ٢٣ ساڵی ئاسیا کۆتایی پێ ھێنا.