پەیامی بەهرام ڕادان ئەکتەری ناوداری ئێرانی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i408419-پەیامی_بەهرام_ڕادان_ئەکتەری_ناوداری_ئێرانی_بۆ_خەڵکی_هەرێمی_کوردستان
بەهرام ڕادان بەرهەمهێنەر و ئەکتەری فیلمی «پشیلە ڕەش» بەبۆنەی نمایشی گشتیی فیلمەکەیەوە لە سینەماکانی شاری سلێمانی، هەولێر و دهۆک؛ پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستەی خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2022 19:04 Asia/Tehran
  • پەیامی بەهرام ڕادان ئەکتەری ناوداری ئێرانی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان

بەهرام ڕادان بەرهەمهێنەر و ئەکتەری فیلمی «پشیلە ڕەش» بەبۆنەی نمایشی گشتیی فیلمەکەیەوە لە سینەماکانی شاری سلێمانی، هەولێر و دهۆک؛ پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستەی خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد.

 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوبراو لە پەیامەکەیدا دەڵێت:

سڵاو بۆ هەموو خەڵکی کوردستانی عێراق

فیلمی «پشیلە ڕەش» بە ژێرنووسی کوردی لەم هەفتەدا لە سینەماکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک  نمایش دەکرێت و ئێمەیش هەوڵ دەدەین لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەکتەران و بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە سەردانی کوردستان بکەین و ببینە میوانتان. هیوادرام کە ئەمەش ڕووبدات و لە نزیکەوە بتانبینم. هیوادارم چاو لە فیلمەگە بکەن و بە دڵتان بێت.

شایانی باسە فیلمی سینەمایی 'پشیلە رەش - The Black Cat' لە دەرهێنانی کەریم ئەمینی، لە بەرهەمهێنانی بەهرام رادان ئەستێرەی سینەمای ئێران و بە رۆڵبینینی ژمارەیەک لە ئەکتەرە ناسراوەکانی سینەمای ئێران، لەوانە: بەهرام رادان، تەڕلان پەروانە، حوسێن پوورکەریمی، کیا روکنی، بەهارە کیان ئەفشار، عەلیڕەزا ئوستادی، پەیام ئەحمەدی نیا، ئازادە سەدیری، بێهرووز قادری، ستایش رەجایی نیا، ئارەزوو نەبووەت و بە ئامادەبوونی رەزا یەزدانی، ئیحسان کەرەمی، عەلی ئۆوجی، نیگار شیرازی و گرووپی میوزیکی 'سوێن' لە سینەمای شارە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان پێشاندەدرێت.

نمایشی گشتیی 'پشیلە رەش' بە بەرپرسیاریەتی محەممەد تۆریوەریان لە 30-5-2022 لە سینەما سالم لە سلێمانی، 2-6-2022 لە سینەمای ئێمپایەر لە هەولێر دەست پێدەکات، دواتریش لە دهۆک نمایش دەکرێت .