تیپی زۆرانی ئازادی لاوانی ئێران بوو بە پاڵەوانی جیھان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i410518-تیپی_زۆرانی_ئازادی_لاوانی_ئێران_بوو_بە_پاڵەوانی_جیھان
تیپی زۆرانی ئازادی لاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەدەستخستنی ٣ میدالیای زێڕ، زیوێک و چوار برۆنزو مسۆگەر کردنی ١٥٩ خاڵ،ھێزمەندانە لەسەر سکۆی پاڵەوانەتیی جیھان ڕاوەستا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 17, 2022 22:08 Asia/Tehran
  • تیپی زۆرانی ئازادی لاوانی ئێران بوو بە پاڵەوانی جیھان

تیپی زۆرانی ئازادی لاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەدەستخستنی ٣ میدالیای زێڕ، زیوێک و چوار برۆنزو مسۆگەر کردنی ١٥٩ خاڵ،ھێزمەندانە لەسەر سکۆی پاڵەوانەتیی جیھان ڕاوەستا.

ململانێی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان ڕۆژانی ١٥ ھەتا ١٧ی ئوت لە سوفیەی پێتەختی بۆلگاریا بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، دوای تیپی  زۆرانی ئازادی لاوانی  ئێران ، تیپەکانی ئەمریکاو ھیند بە ڕیز بە مسۆگەر کردنی ١٣٢ و ١١٢ خاڵ بوون بە دووھەم و سێھەم.

تیپی  زۆرانی ئازادی لاوانی  ئێران ساڵی ڕابردووش ھەر لە کێبەرکێ جیھانییەکان لە «ئوفا»ی ڕووسیا پلەی پاڵەوانەتیی دەست کەوت بوو.