سەرکەوتنی تیپی تۆپی پێی نابینایانی ئێران بەرامبەر ئوسترالیا
تشرینی دووهم 13, 2022 10:29 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی تۆپی پێی نابینایانی ئێران لە یەکەم یاریی خۆیدا لە کێبەرکێی ئاسیا و زەریای هێمن بەرامبەر ئوسترالیا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، شەوی ڕابردوو شەممە لەسەر یەکشەممە تیپی نابینایانی ئێران لە یەکەم یاریی خۆیدا لە پاڵەوانێتی ئاسیا بە ئەنجامی ٨-٠ ئوسترالیای بردەوە.
ئەم پێشبڕکێیانە لە شاری کۆچین لە هیندستان بەڕێوەدەچن.
پاڵەوانێتیی ئاسیاو زەریای هێمن وەک هەڵبژاردەیەک بۆ یارییەکانی پارائۆلەمپیکی پاریس دادەنرێت.
دووهەمین ڕووبەڕوو بوونەوەی نوێنەرانی ئێران لەگەڵ ئۆزبەکستان سبەی دووشەممە بەڕێوە دەچێت.
سەرپەیڤ