ئاھەنگی ماڵئاوایی سەفەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بۆ مۆندیاڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i412931-ئاھەنگی_ماڵئاوایی_سەفەری_هەڵبژاردەی_تۆپی_پێی_ئێران_بۆ_مۆندیاڵ
ئاھەنگی بەڕێ کرانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران بۆ سەفەری مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر لە هۆتێل ئۆلەمپیک بەڕێوە چوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2022 19:03 Asia/Tehran
  • ئاھەنگی ماڵئاوایی سەفەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بۆ مۆندیاڵ

ئاھەنگی بەڕێ کرانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران بۆ سەفەری مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر لە هۆتێل ئۆلەمپیک بەڕێوە چوو.

ئاھەنگی بەڕێ کرانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران بۆ بەشداری کردن لە مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر ئەمڕۆ دووشەممە لە هۆتێل ئۆلەمپیک بەڕێوە براو دایکی شەھیدان «خالقی فەڕ» وتارێکی پێشکەشی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران کرد.

پاشان یاریزانەکان لە ژێر قورئانێک کە بەدەست ئەم دایکەی ئەم شەهیدانەوە بوو، تێپەڕین.

به پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، لەم ڕێوڕه سمه دا درێسی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران پێشکەش بەو دایکەی شەهیدان کرا.

هەڵبژاردەی ئێران لە کۆمەڵەی دووھەمی مۆندیاڵی قەتەر لەگەڵ بەریتانیا، وێڵز و ئەمریکا لە یەک گروپ دان.

یەکەم یاریی ئێران لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بەرامبەر بەریتانیا ئەنجام دەدرێت.