بەرزبوونەوەی ئاستی زانستی زانکۆی ئیلام لە سیستەمی ڕیزبەندیی زانستی جیھانیی سایمگۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i414611-بەرزبوونەوەی_ئاستی_زانستی_زانکۆی_ئیلام_لە_سیستەمی_ڕیزبەندیی_زانستی_جیھانیی_سایمگۆ
سەرۆکی زانکۆی ئیلام لە (ڕۆژئاوای ئێران) وتی: زانکۆی ئیلام بە پێی پیادا چوونەوەی تازە بە سیستەمی ڕیزبەندیی وەجمەندی زانستی جیهانیی «سایمگۆ» لە ساڵی ٢٠٢٢دا پلەی ٦٩٩ی جیهانی بەدەستهێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2023 19:11 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ئاستی زانستی زانکۆی ئیلام لە سیستەمی ڕیزبەندیی زانستی جیھانیی سایمگۆ

سەرۆکی زانکۆی ئیلام لە (ڕۆژئاوای ئێران) وتی: زانکۆی ئیلام بە پێی پیادا چوونەوەی تازە بە سیستەمی ڕیزبەندیی وەجمەندی زانستی جیهانیی «سایمگۆ» لە ساڵی ٢٠٢٢دا پلەی ٦٩٩ی جیهانی بەدەستهێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)؛ «تاهیر عەلیمحەممەدی» سەرۆکی زانکۆی ئیلام، بە دەربڕینی ئەمەی کە زانکۆی ئیلام لە ڕیزبەندیی ساڵی ٢٠٢١ لە سیستەمی ڕیزبەندیی دامەزراوەکانی «سایمگۆ_ Scimago Institutions Rankings» لە پلەی ٧٧٥ی جیهاندا بووە، ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا پێگەی زانکۆی ئیلام لە ساڵی ٢٠٢٢ لەم سیستەمە ڕیزبەندییەدا ٧٦ پلە ھەڵکشان بۆ پلەی جیهانیی ٦٩٩ بەرز بووەتەوە.

سەرۆکی زانکۆی ئیلام ئاماژەی بەوەش دا کە ڕیزبەندیی «سایمگۆ» یەکێک لە گشتگیرترین سیستەمی ڕیزبەندی جیهانییە بۆ زانکۆ حکومی و ئەهلیەکان و دامەزراوەکانی پەروەردەیی،توێژینەوەو تەندروستی لە جیهاندا و وتیشی: توێژینەوە، داهێنان و کاریگەریی کۆمەڵایەتی سێ ڕەهەندییە ، کە 13 پێوەرە سەرەکییەکانن بۆ هەڵسەنگاندنی زانکۆکان.