خەڵاتێکی جیهانی بۆ هونەرمەندی سەنتوورژەنی ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i423202-خەڵاتێکی_جیهانی_بۆ_هونەرمەندی_سەنتوورژەنی_ئێرانی
ئاهەنگسازی ئێرانی و ژەنیاری سازی سەنتوور لەبەر پارچە ئاهەنگی "ڕامان" خەڵاتی یەکەمی فیستڤاڵی باشترین ژەنیارەکانی جیهانی وەگرت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2023 12:30 Asia/Tehran

ئاهەنگسازی ئێرانی و ژەنیاری سازی سەنتوور لەبەر پارچە ئاهەنگی "ڕامان" خەڵاتی یەکەمی فیستڤاڵی باشترین ژەنیارەکانی جیهانی وەگرت.

پیژمان بلورچی،ئاهەنگسازی ئێرانی و ژەنیاری سازی سەنتوور لەبەر پارچە ئاهەنگی "ڕامان" خەڵاتی یەکەمی فیستڤاڵی باشترین ژەنیارەکانی جیهانی وەگرت.

پارچە ئاهەنگی "ڕامان" بەرهەمێک بۆ سازی سەنتوورە کە لەم خولەی فیستڤاڵ دا باشترین ژەنیاری جیهان توانی خەڵاتی یەکەمی تێدا وەدەست بێنێ و بلورچی وەک یەکەم ئێرانی بەشدار ئەو خەڵاتەی وەرگرتوە.

فیستڤاڵی باشترین ژەنیارەکانی جیهانی بە گەورەترین فیستڤاڵی موزیکی کلاسیکی جیهان دێتە ئەژمار کە لە لقی ژەنینی سازگەلی ژیدار و دارینەو برینجی و ئاوازو ئانسانبڵ، لە دوو قۆناغ دا بەڕێوە دەچێ.