کۆتایی هاتنی چل و دووەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجر، "مەجنوون" بوو بە باشترین فیلمی ئەم فستیڤاڵە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i425116-کۆتایی_هاتنی_چل_و_دووەمین_فستیڤاڵی_نێودەوڵەتیی_فیلمی_فەجر_مەجنوون_بوو_بە_باشترین_فیلمی_ئەم_فستیڤاڵە
ڕێ و ڕەسمی کۆتایی چل و دووەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجری ئێران شەوی رابردوو بە ئامادەبوونی سینەماکاران و میدیاکاران لە تاوەری میلاد بەڕێوە چوو.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 12, 2024 10:15 Asia/Tehran

ڕێ و ڕەسمی کۆتایی چل و دووەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجری ئێران شەوی رابردوو بە ئامادەبوونی سینەماکاران و میدیاکاران لە تاوەری میلاد بەڕێوە چوو.

چل و دووەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجر لە دوازدە ڕۆژ لەمەوبەرەوە کاری خۆی لە تاوەری میلادی تاران بە نومایش کردنی ٣٣ فیلم دەست پێ کردبوو.

"محەممەد مەهدی ئیسماعیلی" وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران لە ڕێ و ڕەسمیی کۆتایی چل و دووەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجری ئێراندا وتی: فستیڤاڵی ئەمساڵ هەم لە باری چەندایەتی و هەم چۆنایەتی لە ئاستێکی باندا لە سەرانسەری ئێران بەڕێوەچوو و ٣٣ فیلم بەشێک لە مێژووی  ئێرانیان بە مەزنایەتی و شکۆی تەواوە خستە بەرچاو.

بە پێی دەنگی لیژنەی داوەرانی چل و دووەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجری ئێران؛ سیمورغی بلوورینی باشترین ژنە ئەکتەری ڕۆڵی تۆکمەکەر پێشکەش کرا بە "شەبنەم قوربانی" بۆ دەورگێڕان لە فیلمی مەجنوون.

فیلمی مەجنوون لە ژانری شەڕ_ بەرەڤانی پیرۆزدایە و لە راستیدا بەشێک لە حەماسە ئافرێنەرییەکانی شەهیدانی سەربەرز "مەهدی و مەجید زەینوددین" لە دوورگەی "مەجنوون" نومایش دەکات.

لە بەشی خۆڕاگریی فستیڤاڵی فیلمی فەجریشدا خەڵاتیی باشترین فیلم پێشکەش کرا بە "خەیروڵڵا  تەقیانی‌ پوور" بۆ فیلمی "قلب رقە" (دڵی ڕەققە).