سەفەری "یوزپڵینگ"ی ئێرانی بۆ کانادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i442393-سەفەری_یوزپڵینگ_ی_ئێرانی_بۆ_کانادا
ئەنیمەیشنی سینەمایی "یوزپڵینگ" لە سینەمای یۆرکی شاری ریچمۆندهیلی ویلایەتی ئۆنتاریۆی کانادا ، نمایش کرا.
(last modified 2025-10-24T04:46:08+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2025 06:11 Asia/Tehran
  • سەفەری

ئەنیمەیشنی سینەمایی "یوزپڵینگ" لە سینەمای یۆرکی شاری ریچمۆندهیلی ویلایەتی ئۆنتاریۆی کانادا ، نمایش کرا.

ئەنیمەیشنی سینەمایی "یوزپڵینگ" لەدەرهێنانی ڕەزا ئەرژەنگی و ئامادەکردنی ئیحسان کاوە ، لەدوای نمایش لە ئێران ، لە دەسپێکی نمایشەنێودەوڵەتییەکاندا ، لەیەکەم وێستگە گەیشتە کانادا.

ئەو ئەنیمەیشنە کە بەرهەمی هاوبەشی سەنتەری ئەنیمەیشنی سورە و ویستامیدیا یە ئێوارێی رۆژی یەکشەمە 2ی نوامبر ، لە سینەمای یۆرکی شاری ریچمۆندهیلی ویلایەتی ئۆنتاریۆی کانادا ، نمایش دەکرێت.

ئەو بەرهەمە سەرنجڕاکێشە کە باسی سەفەری یوزپڵینگێک لە ئەمریکاوە بۆ ئێران دەکات ، تائێستا بە ڕاکێشانی نیو میلیۆن بینەر و فرۆشتنی 30میلیار تومەن ، بۆتە یەکێ لە پڕفرۆشترین فیلمەکانی ساڵی ئێران.

ئەنیمەیشنی سینەمایی "یوزپڵینگ" لەم چەن حەوتەی دواییدا بۆتە پڕفرۆشترین بەرهەمی سینەماکان و لە ڕۆژی "منداڵان" ڕێژەی پێوانەیی فرۆشی تێپەڕکرد .

نمایشی ئەنیمەیشنی سینەمایی "یوزپڵینگ" لەکانادا بە هەنگاوێکی گەوره لە سەرکەوتنی ئەنیمەیشنی ئێرانی لەئاستی جیهان دێتە هەژمار و بڕیاروایە بەهەوڵی سەنتەری نێودەوڵەتی سورە ، لەشارەکانی دیکەی کاناداش نمایش بکرێت.