ڕێ و ڕەسمی «ڕۆژی نەگبەت» بۆ یەکەمجار لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i417942-ڕێ_و_ڕەسمی_ڕۆژی_نەگبەت_بۆ_یەکەمجار_لە_ڕێکخراوەی_نەتەوە_یەکگرتووەکان_بەڕێوەچوو
بۆ یەکەمجار یادی ٧٥ ساڵەی پاکتاوکرانی نەتەوەیی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 16, 2023 14:40 Asia/Tehran
  • ڕێ و ڕەسمی «ڕۆژی نەگبەت» بۆ یەکەمجار لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو

بۆ یەکەمجار یادی ٧٥ ساڵەی پاکتاوکرانی نەتەوەیی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو.

سەرەڕای گوشارەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی،بۆ یەکەمین جار، ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ٧٥ ساڵەی پاکتاوکرانی نەتەوەیی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین، بۆ ناساندنی ئەم ڕۆژە، کە ناوی "ڕۆژی نەگبەت واتە ڕۆژی دامەزرانی ڕژێمی زایۆنیی لێ نراوە ، لەڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دا بەڕێوەچوو .

ئا بەمجۆرە ئەم ڕۆژە لەمەبەدوا وەک ڕۆژێکی فەرمی لە مێژووی جیھاندا دەناسرێت.

کەناڵی ١٠ی ئیسرائیلیش ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی دەرەوە و «گیلعاد ئاردان»ی باڵوێزی ئەم ڕژیمە لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵێکی زۆریان دا ھەتا پێش بە ئامادەبوونی باڵوێز و بەرپرسان لەم ڕێ و ڕەسمەدا بگرن ، بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو هەوڵانە، ئەم مەراسیمە بەڕێوەچوو ھەتا جیهان جارێکی دیکە شکست ھێنانی ئەمریکاو ئەم ڕژێمە لە شاردنەوەی تاوانەکانیان ببینن.