ڕەخنەی پزیشکانی بێ سنوور لە دۆخی پەنابەرانی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i437192-ڕەخنەی_پزیشکانی_بێ_سنوور_لە_دۆخی_پەنابەرانی_فەلەستینی_لە_کەرتی_ڕۆژئاوا
ڕێکخراوی پیزیشکانی بێ سنوور بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بارودۆخی "پڕ مەترسی پەنابەرانی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوای ئیدانە کرد
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 24, 2025 11:49 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی پزیشکانی بێ سنوور لە دۆخی پەنابەرانی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا

ڕێکخراوی پیزیشکانی بێ سنوور بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بارودۆخی "پڕ مەترسی پەنابەرانی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوای ئیدانە کرد

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی  ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور، فەلەستینیەکان  سەرپەنای شیاو و خزمەتگوزاریی پێویست و دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندروستییان نییە بە  پێی  ڕاپوڕتی  پیزیشکانی  بێ سنوور، قەبارەی ئاوارەبوونی زۆرەملێ و وێرانکردنی کەمپەکانی کەناری ڕۆژئاوا لە چەندین دەیەی ڕابردوودا بێ وێنەیە. ئەو ڕێکخراوە پێشتریش بەیاننامەیەکی سەبارەت بە دۆخی دانیشتوانی کەرتی غەززە بڵاوکردەوە و گەمارۆدانی ئەو ناوچەیەی  لە لایەن ڕژێمی  زایونیەوە  شەرمەزار کرد و بە نایاسایی و نموونەی سزادانی بەکۆمەڵ لەقەڵەم دا.