حەماس: با وڵاتانی عەرەبی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان پەردەپۆش نەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i447926-حەماس_با_وڵاتانی_عەرەبی_جەنایەتەکانی_زایۆنییەکان_پەردەپۆش_نەکەن
 لە کاردانەوە بە بەردەوامبوونی پەلاماری دڕندانەی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە، حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە وڵاتانی عەرەبی با نەبنە هۆی پەردەپۆشکرانی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان.
(last modified 2026-11-04T14:35:53+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2026 18:03 Asia/Tehran
  • حەماس: با وڵاتانی عەرەبی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان پەردەپۆش نەکەن

 لە کاردانەوە بە بەردەوامبوونی پەلاماری دڕندانەی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە، حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە وڵاتانی عەرەبی با نەبنە هۆی پەردەپۆشکرانی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان.

 

حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە بۆردومانی بێوچانی خێوەتەکانی شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنیی ئاوارە و کوشت و کوشتاری ژنان و منداڵان لە کەرتی غەززە بە دەستی داگیرکەرانی زایۆنی، بەردەوامیی جەنگی جینۆساید دێتە ئەژمار کە سەرباری ڕاگەیاندنی ئاگربەس لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی گارانتۆر ، ئێستایش هەر نەوەستێندراوە. ناوبراو ڕایگەیاند کە بە هۆی تەشەنەپێدرانی کوشت  و کوشتار و پەلاماری دڕندانەی دوژمنی زایۆنی، هاوکات لەگەڵ توندبوونەوەی گەمارۆ و بەردەوامیی سیاسەتی پلانبۆدانراوی برسێتیدان بە خەڵکی غەززە، شەقامەکانی  ئەم ناوچەیە بوونەتە تەڵەی مەرگ. وتەبێژی حەماس جەختی کرد کە ئەم بارودۆخە کەرتی غەززەی چەقاندووەتە ناو کارەساتێکی مرۆیی ڕاستەقینەوە، لە کاتێکدا کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خەمسار و بێدەربەست ڕاوەستاوە و تەنیا تەماشا دەکات و بەس.