ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٤ هەزار و ٦١٨ کەس
تشرینی دووهم 04, 2026 18:10 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاندووە: لە دەسپێکی پەلاماردرانی کەرتی غەززەوە تا ئێستا ژماری شەهیدانی ئەم کەرتە هەڵکشاوە بۆ ٧٤ هەزار و ٦١٨ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتۆتە ١٧٥ هەزار و ٩٢٠ کەس.
بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ژماری ئەو شەهیدانە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان و ناوەندە دەرمانییەکانی کەرتی غەززە، گەیشتۆتە ٣ کەس.
لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـەوە کە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە دەست پێبووە تا ئێستا، ژماری شەهیدانی ئەم کەرتە هەڵکشاوە بۆ ٧٤ هەزار و ٦١٨ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتۆتە ١٧٥ هەزار و ٩٢٠ کەس.