ئه‌یلوول 13, 2022 09:46 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتێکی دڵتەزێنی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی کۆیلایەتیی مۆدێرن

ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی دڵتەزێن دا سەبارەت بە پەرەسەندنی کۆیلایەتی لە جیھانی مودێڕن دا وشداریی دا.

بەپێی راپۆرتی ئیندیپێندت، رۆژی دووشەممەی رابردوو رێکخراوی نێودەوڵەتیی کار«ILO» دوای بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکەی لەبارەی کۆیلایەتیی مۆدێرنەوە رایگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەپێچەوانەی خواستی خۆیان ناچاربە کارکردن و یان هاوسەرگیری دەکرێن لەماوەی ساڵانی رابردوودا بۆ نزیکەی ٥٠ ملیۆن کەس ھەڵکشاوە.

بەپێی ئەم ئاژانسەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، قەیرانەکانی وەک پەتای Covid-19، ململانێی چەکداری و گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە هۆی تەگەر تێکەوتنێکی دەگمەن لە بواری کار و پەروەردەداو لە هەمان کاتدا هەژاری لەڕادەبەدەر و کۆچی زۆرەملێش توندتر بووەتەوە.

بە بەراورد لەگەڵ دوایین ژماردنی ساڵی ٢٠١٦، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی کۆیلایەتیی مۆدێرنەوە زیانیان بەرکەوتووە، ٩ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس زیادی کردووە، کە زیاتر لە ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزاریان منداڵن، ٢٢ ملیۆن کەسیش بەدەست هاوسەرگیری زۆرەملێوە دەناڵێنن.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، پتر لە نیوەی کاری زۆرەملێ لە وڵاتانی خاوەن داهاتی مامناوەند یان خاوەن داهاتی زۆر ڕوو دەدات و لەم ناوەدا زیان کردنی کرێکارانی کۆچبەر سێ هێندە زیاترە.

سەرپەیڤ