کوڕی ئیسماعیل هەنیە: بە ترۆرکرانی ڕێبەران، خۆڕاگریی ناوەستێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕاڤە_و_ڕاپۆر-i429981-کوڕی_ئیسماعیل_هەنیە_بە_ترۆرکرانی_ڕێبەران_خۆڕاگریی_ناوەستێ
"عەبدوسەلام" کوڕی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە پەیامێکدا، کاردانەوەی پێشاندا بە شەهیدبوونی باوکی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 31, 2024 14:45 Asia/Tehran

"عەبدوسەلام" کوڕی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە پەیامێکدا، کاردانەوەی پێشاندا بە شەهیدبوونی باوکی.

عەبدوسەلام کوڕی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لەو پەیامەدا پێی داگرت، باوکم بەئاواتەکەی گەیشت. خوێنی باوکم بەنرختر نیە لە خوێنی بچوکترین زارۆکی فەلەستینی. دوژمنی زایۆنی بزانێ خۆڕاگریی بە ترۆری ڕێبەرەکانی کۆتایی پێ نایەو حەماس هەتا کاتی ئازادکرانی فەلەستین، درێژەدەدا بە خۆڕاگریی.

بووکی ئیسماعیل هەنیەش لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لەوبارەوە وتی: بەدڵێکی ڕازی بە قەزاو قەدەری خودا، تازیەباری پیاوێکم کە زەوین وئاسمان پڕبووە لە ئەندێشە باشەکانی ئەو .

کچی ئیسماعیل هەنیە ڕوو لەسەرانی عەرەب: بۆتان نیە لەبارەی ئێران کە لەئێوە شەرەفی زۆرترە، قسە بکەن. ئێوەی عەرەب لە وڵاتەکانتان میوانداریی لەو ناکەن. ئێوە لە ئێران بەئێمە نزیکترن، بەڵام ئێران باشتر لە ئێوە پاڵپشتمان بوو هەربۆیە، بۆتان نیە لەبارەی ئێرانێک قسە بکەن کە لە ئێوە شەرەفی زۆرترەو بەومانایە کە پێتەختی ئیسلامە.