تشرینی دووه‌م 29, 2024 20:23 Asia/Tehran

بۆ دووەم ساڵی یەک لە دوای یەک ڕۆژی جیهانیی هاودەنگی و هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین لە کاتێکدا ڕێزی لێگیردرا کە غەززە ئێستایش لە ژێر گوشاری پەلامارەکانی سوپای تیرۆردایە.

"ئانتۆنیۆ گۆتێرێش" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ هەینی (٢٩ی نۆڤەمبر) لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین وتی: هەموو ساڵێ لە وەها ڕۆژێکدا کۆمەڵگەی جیهانی بۆ پاراستنی کەرامەت و سەربەستی، مافەکان، دادگەری و مافی دیاریکردنی چارەنووسی خەڵکی فەلەستین، لەپێناو هاوخەمی و هاودەنگی لەگەڵیان ڕادەوەستێ. ڕێزگرتنی ئەمساڵ بە تایبەت گەلێک پڕژانە، لەبەر ئەوەی کە ئامانجە سەرەکییەکانمان وەکوو هەمیشە دوورن.  ڕۆژی بیست و نۆی نۆڤەمبەری هەموو ساڵێ وەبیرهێنەری ڕووداوگەلێکی تاڵی وەک دەرکرانی بڕیارنامەی نادادگەرانەی پارچە پارچە کرانی فەلەستینە. ئەم ڕۆژە هەروەها ڕۆژی ڕاگەیاندنی هاوخەمی و هاودەنگی لەگەڵ گەلی فەلەستین و هەڵبژێردرانی فەلەستین وەکوو وڵاتی ئەندامی چاوەدێری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش دێتە ئەژمار. مەسعود پزشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی هاوخەمی و هاودەنگی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین لە پەیامێکدا ڕوو لە ڕێبەران و سەرۆکانی وڵاتانی جیهان ڕایگەیاند؛ بیست و نۆی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی هاوخەمی و هاودەنگی لەگەڵ خەڵکی فەلەسین ڕۆژی هاودەنگی هەموو جیهانە لەگەڵ ئازایەتی و بەرخۆدان، ئازادیخوازی و دادخوازی جەماوەرێکە کە زیاتر لە حەفت دەیەیە بە دەستی بەتاڵ بەرامبەر بە شەیتانی ترینی ئەو هێزانەی کە مێژوو بە خۆیەوە دیویەتی ڕاوەستاون، ئەو هێزانەی کە بێگیان کردنی منداڵی ساوا ، کوشتنی خەڵکی بێدەرەتان، کاولکردنی ماڵی خەڵکی مەدەنی و تیرۆرکردنی جوامێرترین و شەریفترین قارەمانەکان لەو پەڕی بێ شەرمییەوە بە جێی شانازی دەزانن بۆ خۆیان و چاوی تۆقاو و نیگەرانی خەڵکی جیهان تەنانەت یەک تۆزیش نابێتە هۆی ئەوەی کە هەست بە شەرمەزاری بکەن. لە ٢٩ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٤٧دا کوڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی نادادگەرانەی پارچە پارچەکردنی فەلەستینی پەسەند کرد و ڕەسمیەتی پێدا. بە پێی بڕیارنامەی ١٨١ فەلەستین دابەش کرا بە دوو پارچە. دوا بە دوای بەردەوام بوونی داگیرکارییەکانی زایوێنییەکان، وڵاتانی ئەندامی بزووتنەوەی بێ لایەن و کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتۆی گرتووەکان لە ساڵی 1977 لە بڕیارنامەیەکدا ڕۆژی ٢٩ی نۆڤەمبەریان بە ڕۆژی هاوخەمی و هاودەنگی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ