هاوار بۆ ئازادیی بۆ مادورۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕاڤە_و_ڕاپۆر-i443807-هاوار_بۆ_ئازادیی_بۆ_مادورۆ
شەقامەکانی پێتەختی ڤەنزوێلا بوونە گۆڕەپانی ڕێپێوانی هەزاران کەس کە ئاڵای وڵاتەکەیان بەدەستەوە بوو و داوای ئازادکرانی سەرۆک کۆمارەکەیان دەکرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2026 04:55 Asia/Tehran

شەقامەکانی پێتەختی ڤەنزوێلا بوونە گۆڕەپانی ڕێپێوانی هەزاران کەس کە ئاڵای وڵاتەکەیان بەدەستەوە بوو و داوای ئازادکرانی سەرۆک کۆمارەکەیان دەکرد.

ئەم ڕێپێوانە گەورەیە کە پارتی سۆسیالیستی یەکگرتووی ڤەنزوێلا بانگەوازی کردبوو، لە ناوەڕاستی شارەوە دەستیپێکرد. خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی پلاکاردگەلێک کە لەسەریان نووسرابوو "سەرۆکەکەمان بگەڕێننەوە" و "سەرۆکی ڤەنزوێلا ئازاد بکەن"، خوازیاری گەڕانەوەی مادۆرۆ بوون. خۆپیشاندەران ئەم کارەی واشینگتۆنیان بە ڕفاندنێکی حکومەتی ناوبرد و خوازیاری گەڕانەوەی دەستبەجێی سەرۆک کۆمارەکەیان بوون.