شکستی شیمانەیی نەتانیاهۆ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا مەترسیی گیرانی زیاتر دەکات
شکستی شیمانەیی نەتانیاهۆ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی و نەمانی لەسەر دەسەڵات، نەک هەر نبێتە هۆی هەڵوەشانەوەی بڕیاری دەرکراو سەبارەت بە گرتنی لە لایەن دیوانی نێودەوڵەتی دادەوە، بەڵکو ئەگەری ئەوەش زۆرە لە کاتی سەفەری دەرەوەی وڵاتدا دەستبەرسەر بکرێ.
بە پێی ئەو شڕۆڤەیەی کە لە ماڵپەڕیمیدڵیست ئای بڵاو بۆتەوە لەسەر دەسەڵات نەمانی نەتانیاهۆ، تەنانەت ئەگەری قۆڵبەستکرانی لە سەفەرەکانی دەرەوەی وڵاتیشدا زیاتر دەکات.دادگای نێودەوڵەتیی داد لە ٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ بڕیاری گرتنی بەنیامین نەتانیاهۆ و یواڤ گالانت وەزیری بەرگری پێشووی ڕژێمی زایۆنی بە تۆمەتی ئەنجامدانی جەنایەتی جەنگی و جەنایەتی دژ بە مرۆڤایەتی لە کەرتی غەززە دەرکرد، ئەم بڕیارە لەوانەیە برسێتیدان بە خەڵکی مەدەنی وەک ئامرازی جەنگی و خستنە ژێر ئازار و ڕاوەدوونانی خەڵکی مەدەنی فەلەستینیش بگرێتەوە. ئەوە لەکاتێکدایە ڕژێمی زایۆنی شیاوەتی دادوەری ئەم دیوانە بە ڕەسمی ناناسێت و ئەو تۆمەتانەش ڕەت دەکاتەوە. لەسەر دەسەڵات نەمانی نەتانیاهۆ نابێتە هۆی وەستان یان هەڵوەشانەوەی پرۆسەی دادوەری دژ بە ئەو، بەڵام دەتوانێ بارودۆخی هاوپێوەند بە پارێزراو بوونی دادوەری بگۆڕێت. ژمارەیەک لە وڵاتان تا ئێستا بە هۆی پێگەی نەتانیاهۆ وەکو سەرۆک وەزیران خۆیان بواردووە لە گرتنی، بەم حاڵەشەوە پاش کۆتایی هاتنی سەردەمی سەرۆک وەزیرانی و بوونی نەتانیاهۆ بە شارۆمەندێکی ئاسایی، بەرگری کردن لەم بابەتە دژوارتر دەبێت. وڵاتانی ئەندامی میساقی ڕۆما لە بنەڕەتدا ئەرکی هاریکاری لەگەڵ دیوانی نێودەوڵەتی دادیان لە ئەستۆیە، هەرچەند شێوەی جێبەجێکردنی پراکتیکیی بڕیاری گرتن ئێستاش هەر کێشە و ناکۆکی بیروڕای لەسەرە. ئەگەری زۆرە دادگا نیشتمانییەکانی وڵاتانی بیانیش بە بەڵگەهێنانەوە لە بڕگەی شیاوەتی دادوەری جیهانی سکاڵاکانی دژ بە نەتانیاهۆ بخەنە بەر لێکدانەوە، هەڵبەت مەسەلەکە بەستراوەتەوە بە یاسا و ڕێساکانی دادوەری هەر وڵاتێکیش. لە لایەکی دیکەوە پرۆسەی لێکدانەوەی سکاڵای ئەفریقای باشوور دژ بە ڕژێمی زایۆنی لە دیوانی نێودەوڵەتیی داد ناسراو بە "ئای سی جەی" بە تۆمەتی بنپێکردنی شیمانەیی یاسای قەدەغەی کۆمەڵکوژی و جینۆساید، بە دەر لەوەی کە کامە حوکمەت لە فەلەستین داگیرکراودا دەسەڵاتی بە دەستەوەیە، هەر بەردەوام دەبێت.